ئەیاد عەلاوی: پێویست بە هەڵبژاردن ناکات چونکە لە قازانجی نەوەکانمان نییە

عێراق 10/11/2020

Alternate Text

ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی رایگەیاند، پێویست بە هەڵبژاردن ناکا چونکە یاسای ئێستای هەڵبژرادن هەر هەمان دەموچاوەکانی ئێستا هەڵدەبژێرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی تشرینی یەکەم، ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی رایگەیاند، ئەم یاسایەی ئێستا بۆ هەڵبژادنەکان پەیڕەو دەکرێت، تەنها بەرهەمی هەمان دەموچاوکانی پێشوتر دەبێت.
عەلاوی خەختیشیکردەوە لەسەر دوبارە چاوخشاندنەوە بە پرسەکەدا و  پێویستە رایی گشت لایەک وەربگیردرێت بۆ هەڵبژاردنەکان.
ئەیاد عەلاوی راشیگەیاند، پێویست بەهەڵبژاردنێک ناکات کە بە قازانجی نەوەکانمان ناشکێتەوە، وتیشی وا باشترە ئەو بودجەیەی بۆ هەڵبژاردنەکان تەرخانکراوە، بخرێتە خزمەتی برینداران و ئەو کەسانەی پێویستیان بە یارمەتییە.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا