سەرکردەیەکی ئەم وڵاتە کۆچی دوایی کرد

جیهان 11/11/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ خەلیفە بن سەلمان ئەلخەلیفە، سەرۆک وەزیرانی وڵاتی بەحرەین کۆچی دوای کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی تشرینی دووەم، راوێژکاری میدایی شای بەحرەین لە تۆڕی تویتەر رایگەیاند، خەلیفە بن سەلمان ئەلخەلیفە، سەرۆک وەزیرانی وڵاتی بەحرەین لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
دوای کۆچی دوایی سەرۆک وەزیرانی بەحرەین، چاوەڕێ دەکرێ تەرمەکەی لە ئەمریکاوە بگاتەوە وڵاتەکە و لە رێوڕەسمێکی شایسەتەدا ماڵئاوایی لێبکرت، هەر بەو هۆیەشەوە، حەمد بن عیسا ئەلخەلیفە، شای وڵاتی بەحرەین، سێ رۆژ ماتەمینی لە وڵاتەکەدا راگەیاند و لە سبەی پێنجشەممەوە گشت فەرمانگە حکومیەکانی وڵاتەکە پەکدەخرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا