پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەهۆڵەکەی سلێمانی لیژنەکانی قائیمقامیەت دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر جگەری خراپبووی ئێرانیدا لە دووکانێکی خواردەمەنیدا گرت.
پەیامنێرمان پێی راگەیاندین، لەمیانەی گەڕان و پشکنینەکانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەناو خواردەمەنی کۆدۆ، لە سەهۆڵەکەی سلێمانی، دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر جگەری خراپبووی ئێرانیدا کە بە قاچاغ هێنراوە و وەک خواردنی فرێش بە هاوڵاتیان فرۆشراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، رۆژانە ٣٠کیلۆ لەو جگەرە خراپبووە بەسەر هاوڵاتیاندا ساغکراوەتەوە.
لەدوای دەستگرتن بەسەر جگەرە خراپبووەکانی خواردنگەکەدا، لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامیەت بڕیاردرا دووکانەکە دابخرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێککاری یاسایی بکرێتەوە.