لە پارێزگای سەڵاحەدین، لە شانەیەکی داعشدا ژمارەیەک موشەک دۆزراوەتەوە

عێراق 12/11/2020

Alternate Text

 نوسینگەی راگەیاندنی ‌هێزە ئەمنییەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لە سامەرا، سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، شانەیەکی ڕێکخراوی داعش دۆزراوەتەوە کە تێیدا هاوەن و موشەک هەبووە،

بە گوێرەی راگەیاندنەکە بە هاماهەنگی لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و حەشدی شەعبی و لیوای ناوچەکە، لە کاتی گەڕان بەشوێن گومانلێکراوان و لە ناوچەی تەل زەهەب لە نزیک سامەرا، ‌هێزەکان توانیویانە شانەیەکی داعش بدۆزنەوە کە ژمارەیەک  چەکی مەترسیداری تێدابووە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزەکان توانیویانە دەستبگرن بەسەر ٢٣ هاوەنی قەبارە ٦٠ ملیم و سێ موشەک لە جۆری SBG9 و دوو رومانی گەرمی و پاکێجێکی تەقەمەنی C4، کە دواتر لەلایەن هێزەکانەوە بە مەبەست  تەقێندراوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا