عێراق کاتی دابەشکردنی موچەى ڕاگەیاند

کوردستان 12/11/2020

Alternate Text

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند،  لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.
 وەزارەتی دارایی عێراق کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند،بەهۆی ئەوەى یاسای قەرز لە پەرلەمان تێپەڕێندراوە،  لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەبێ ئامادەبوونی کورد، پرۆژە یاسای قەرزی دەرەکی لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکرا و ٣٢٠ ملیار دینارە مانگانەکەی هەرێمیش بڕدرا.

هاوکات بەختیار شاوەیس، پەرلەمانتاری عێراق بڵاویکردەوە، بەبێ پارەی هەرێم پڕۆژە یاسای قەرز تێپەڕی، بەزۆرینەی شیعە و سونە یەکلایانکردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا