فراكسیۆنی گۆڕان بایكۆتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیەكانی هەرێمی كرد

کوردستان 14/11/2020

Alternate Text

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند بەشداری كۆبوونەوەی سبەینێی سەرۆكایەتیەكانی هەرێم لەگەڵ نوێنەرە كوردەكان لە بەغداد ناكەن ئەو كۆبوونەوانە بە شكڵی وەسف دەكەن. 

یوسف محەمەد، سەرۆكی فراسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: وەك فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران، سبەی بەشداری لە كۆبونەوەی سەرۆكایەتییەكانی هەرێم ناكەن. 

سەبارەت بە هۆکاری بڕیارەکەشیان ، دەڵێت " چونكە ئەم جۆرە كۆبوونەوانە زیاتر شكڵین و هیچ كاریگەرییەکی ئەرێنیی نییە لەسەر بڕیارەكانی هەرێم. بەتایبەت ئەوەی پەیوەندیدارە بە شەفافییەتی مەلەفی نەوت و بودجە و جێبەجێ ڕێكەوتنەكانی نێوان هەرێم و بەغداد".

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئەوەشی وتووە "لە هەمان كاتدا دەسەڵات سەرباری دابین نەكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتییانی هەرێم، بەردەوامە لە رفاندن و دەستگیر كردنی نایاسایی چالاكانی مەدەنی و رۆژنامەنوسان".

ئەوەش دوای ئەوەهات كە ئەمڕۆ ١٠ پەرلەمنتاری فراكسیۆنە جیاوازەكانی كورد لە عێراق رایانگەیاند بەشداری كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیەكانی هەرێم لەگەڵ نوێنەرە كوردەكان ناكەن.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا