كێشەی مانەوەی خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی سلێمانی چارەسەر دەكرێت

کوردستان 15/11/2020

Alternate Text

ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی یەکێـتی ڕایگەیاند، بە هەوڵی هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە رۆژانی داهاتوودا كێشەی خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی هەردوو زانكۆی سلێمانی و پۆلیتەكنیكی سلێمانی چارەسەر دەكرێت.

 د.میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسەر راسپاردەی هاوسەرۆكانی یەكێتی لەگەڵ سەرۆكی هەردوو زانكۆی سلێمانی و پۆلیتەكنیكی سلێمانی و لێپسراوانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان كۆبووەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پاش تاوتوێكردنی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گرفتی مانەوەی خوێندكاران، بڕیاردرا بەپێی مەرج و رێنماییەكان و وەك قۆناغی یەكەم خوێندكارانی كۆلێژە پراكتیكییەكان لە بەشە ناوخۆییەكاندا بمێننەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەسەر ئەركی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش بڕێك پارە وەك هاوكاری بۆ كردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان و چارەسەركردنی گرفتەكانیان دابین بكرێت.

 ئەمەش لە کاتێکدایە بەهۆی نەبوونى پێداویستى بۆ بەشەناوخۆییەکان  ئەمساڵ خوێندکاران  تا ئێستا نەیانتوانیوە لە زانکۆکان دەوام بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا