جۆ بایدن کوردە؟

هەمەرەنگ 17/11/2020

Alternate Text

بە گوێرەی راپۆرتێک کە لە رۆژنامەی ئیتار تاس بڵاو کراوەتەوە،رەچەڵەکی جۆ بایدن سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ بنچینەیەکی کوردی.

رۆژنامەی ئیتار تاسی روسی بڵاویکردووەتەوە، یەكێک لە زاناکانی زانکۆی  MIT لە ویلایەتە یەکگرتووەکان گەیشتووە بەو ئەنجامەی کە جۆ بایدن کوردە و بە بنچینە کوردی کوردستانی رۆژهەڵاتە.
بە گوێرەی توێژینەوەکە، رەچەڵەکی بایدن دەگەڕێتەوە بۆ رۆژئاوای ئێران لە سەردەمی قاجارییەکاندا و ناوی خێزانەکەیان بە بنچینە "بیدان" بووە، ئاشکراشی کردووە کە باو و باپیرانی بایدن لە پیرانشار نیشتەجێبوون و دواتر کۆچیان کردووە بۆ دەرەرەی ئێران.
زاناکە رونیشیکردوەتەوە باپیرە گەورەی بایدن ناوی ئەبوبەکر خان بیدان بووە، دوای دروستبوونی کێشە لە ناوچەکە، پیرانشاری بەجێهێشتووە و بەرەو سنوری ئیمپراتۆریەتی عوسمانی رایکردووە و لە لوبنان کۆچی دوایی کردوە، دواتر کوڕێکی ئەبوبەکر خۆی و خێزاکەی گەیاندووەتە ئەمریکا و لەوێ کاری توتنی کردووە.
زاناکە راشیگەیاند، لە ماوی ٢٠ ساڵی رابردوودا و کاتێک جۆرج بوش سەرۆکی ئەمریکا بوو، بایدن ئەم زانیارییانەی شاردوەتەوە تا نەبێتە هۆی کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، سەرباری ئەوەش باراک ئۆباما سەرۆکی پێشوی وڵاتەکە ئاگاداری رەچەڵەکی بایدن بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا