ڤیدۆ.. ساتی رزگارکردنی ئافرتێک لە خنکان لەلایەن کونسوڵی گشتی بەڕیتانیا

هەمەرەنگ 17/11/2020

Alternate Text

دوای بڵاو بوونەوەی ڤیدۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تێیدا کونسوڵی گشتی بەڕیتانیا لە چین ئافرەتێک لە خنکان رزگاردەکات، کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بوو بە پاڵەوانێک لای هاوڵاتیانی وڵاتەکە.

دوای ئەوەی ستیڤن ئەلیسۆن کونسوڵی گشتی بەڕیتانیا لە وڵاتی چین، سەردانی یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکان دەکات، لەو کاتەدا ئافرەتێکی تەمەن ٢٥ ساڵ دەکەوێتە ناو روبارێکەوە و مەلە نازانێ. سەرباری ئەوەی خەڵکێکی زۆر تەماشای ئافرەتەکە دەکەن، بەڵام کەس بەهانایەوە ناچێت. لەو کاتەدا کونسوڵی گشتی بەڕیتانیا خۆی فڕێ دەداتە ناو ئاوەکەوە و لە خنکان رزگاری دەکات.
روداوەکە و کردەوەکەی کونسوڵی گشتی بەڕیتانیا کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خەڵکی بە پاڵەوان ناویان دەبرد، لە ئاکامیشدا وتەبێژی وڵاتی چین لەسەر تۆڕی تویتەر سوپازگوزاری خۆی ئاڕاستەی کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا