ئەو دەستەواژە گرنگانە چین کە دەبێت هەموو ڕۆژێك بە منداڵەکەتی بڵێیت؟

هەمەرەنگ 18/11/2020

Alternate Text

 ڕەنگە دایکان و باوکان کەمتر بیر لەو دەستەواژانە بکەنەوە کە لەگەڵ منداڵەکەیان بەکاریدەهێنن، چونکە هەموو وشەیەك کە بەکاریدەهێنن کاریگەری لەسەر کەسایەتی و شێوازی بیرکردنەوەی دەبێت لە ژیان و داهاتووی.

ماڵپەڕی برایت ساید ئاماژەی بە کۆمەڵێك دەستەواژە داوە کە گرنگە دایکان و باوکان هەموو ڕۆژێك بە منداڵەکانیانی بڵێن و دڵنیابنەوە لەوەی بە شێوەیەکی دروست ئەو پەیامەی پێبگەیەنن تا لە داهاتوودا ببێت بە خاوەن کەسایەتییەکی بەهێز و کەسێکی گەورە، بەمجۆرە:

١. من متمانەم بەتۆیە.
٢. تۆ بەهێزی، هەرگیز بێهیوامەبە و بەردەوامبە لە هەوڵدان.
٣. ڕۆژەکەت چۆن بوو، بۆم باسبکە؟
٤. من لەپشتی تۆم بێخەمبە.
٥. من شانازی بە تۆوە دەکەم.
٦. هەموو شتێك باش دەبێت.
٧. سوپاس کە یارمەتیت دام.
٨. ئەتەوێت ئەمڕۆ چی بکەیت؟
٩. خۆشمدەوێی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا