بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکەم لە مانگی سێی ساڵی داهاتوو ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو لەناوچوون بچێت.
د.شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستی پێشمەرگە، لە میانەی چاوپێکەوتنی لە بەرنامەی ئەزموونی کەناڵی BMC رایگەیاندووە، من دڵنیای خه‌ڵك ده‌كه‌مه‌وه له‌ماوه‌ی سێ بۆ چوار هه‌فته‌ی داهاتوو سێ یان چوار كۆمپانیای دیكه ڤاكسینه‌كانیان راده‌گه‌ینن، ئه‌مانه‌ش له ساڵی داهاتوودا ئه‌توانن رێژه‌ی ڤاكسینی پێویست بۆ مرۆڤایه‌تی دابین بكه‌ن.
ئاشکراشیکرد، بەڵام کارەکە دەکەوێتەوە سەر ئەوەی تا چەند دەوڵەتەکان بودجەی پێویست بۆ کڕینی ڤاکسینەکە تەرخاندەکەن.
لەسەر بنەمای ئەو پێشبینییانە د.شەماڵ رایگەیاند، پێشبینی دەکەین لە مانگی سێی ساڵی داهاتوو ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو لەناوچوون بچێت.
بەرنامەی ئەزموون ئەمشەو کاتژمێر (٢١:٠٥)خولەک لە کەناڵی BMC پەخشدەکرێت.