ئێران بۆ ئەمریکا: هێرش بکرێتە سەرمان ، جەنگێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات

جیهان 19/11/2020

Alternate Text

راوێژکارێکی عەلی خامنەئی  ڕایگەیاند،  هەر هێرشێک لەلایەن ئەمریکاوە بکرێتە سەر وڵاتەکەی،  ڕاستەوخۆ جەنگێکی گشتگیر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات.

حوسەین دەهقان، راوێژکاری سەربازیی عەلی خامنەئی، رێبەری باڵای ئێران  ڕاگەیاندووە "ئێمە پێشوازی لە هیچ کێشەیەک ناکەین. پێشوازی لە جەنگ ناکەین. بەدوای دەستپێکردنی جەنگەوە نین. بەڵام بەدوای ئەوەشەوە نین کە گفتوگۆ لەپێناو گفتوگۆیەکی دیکە ئەنجامبدەین. ئێمە رێگە بە لایەنی بەرامبەر نادەین کاتی خۆی وەربگرێت بۆ لاوازترکردنی وڵاتەکەمان و سەپاندنی سزای زیاتر".

 ئەو ڕاوێژکارە دەشڵێت "یەک تێکهەڵچوونی تەکتیکی سنوورداریش دەتوانێت ببێتە جەنگێکی گشتگیر، بێگومان ئەمریکییەکان، ناوچەکە و جیهانیش توانای بەرگەگرتنی کێشەیەکی وا گەورەیان نییە".

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت ئەمریکا هەڕەشەى هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران کرد و  دواتریش بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشداریی دا لە ئەگەری هەر هێرشێکی سەربازی بۆسەر ئێران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا