گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان ڕایگەیاند، کارکردن
لە شەقامی سەد مەتری بەردەوامە و کاری بەشێکی زۆری ئاوبارەکان کۆتایی پێهاتووە
و پردەگەورەکانی سەر ڕێگاکەش دەستیان
پێکراوە .
گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان ڕایگەیاند، بەپشت بەستن
بەئەزموونی بەردەوامی خۆی لە بواری ئاوەدانیدا؛ بەشێوەیەكی خێرا و بەكوالێتییەكی بەرزی
بواری جێبەجێكردنی ڕێگەوبانی مۆدێرن و سەردەمیانە بەردەوامە لە جێبەجێکردنی شەقامی١٠٠مەتری
سلێمانی.
ئەوەشیان خستووەتەروو، لەم وەرزەدا کە کەشوهەوا زۆرکات رێگرە لە
کارکردن لە پڕۆژەکانی رێگەوبان بەگشتی؛ بەڵام تیمە ئەندازیارییەکانی سەر بە قەیوان
گروپ، بەپلانێکی گونجاو ، کار لە تەواوی درێژی ٣٢ کم پڕۆژەکە دەکەن و لە ئێستادا
کاری دروستکردنی پردی چەمی تانجەرۆ چۆتە بواری جێبەجێکردن و کار لە بناغەی پردەکە دەکرێت
کە پردێکی مۆدێرن و سەردەمیانەیە و درێژییەکەی ٤٠٠ مەترە و بەتەواوبوونی گرفتی
هاتوچۆ لە تانجەرۆ کۆتایی پێدێنێت و روویەکی جان بەناوچەکەش دەبەخشێت.
ئاماژە بەوەشکراوە ، هەر لەچوارچێوەی کارەکانی
جێبەجێکردنی شەقامەکە، کاری بەشێکی ئاوبارەکان کۆتایی پێهاتووە و کاری کۆنکرێتکردن
و شیش بەستن لە قەنتەرەکانی تر بەردەوامە؛ کاری بڕین و پڕکردنەوە و دروستکردنی ئەندەرباصەکان
لە ٣٢ کم درێژی رێگەکە بە بەردەوامە.
جێگەی باسە شەقامی ١٠٠مەتری سلێمانی- ئۆتۆبانی
بابان، یەکێکە لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان؛ کەلەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان قۆناغی
یەکەمی جێبەجێدەکرێت؛ بەتەواو بوونی ئەم پڕۆژە
ستراتیژییە شاری سلێمانی دەچێتە قۆناغێکی تری گەشەی ئابوری و ئاوەدانییەو؛ کۆتای بەگرفتی
هاتووچۆ لەشاری سلێمانی دێنێت.