جێگری سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانی سروشتی لە پەڕلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی دزینی کارەبا و کێشەی تەکنیکی کارەباوە ٤٤٪ی کارەبای هەرێم بەفیڕۆ دەڕوات.
گولیزار رەشید سندی، جێگری سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانی سروشتی لە پەڕلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، به‌هۆی هاتنی وه‌رزی زستان و زۆری به‌كارهێنان كاره‌با له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت، بۆ ئه‌م زستانه‌ش كوردستان رووبه‌رووی كه‌می كاره‌با ببێته‌وه، به‌شێكی زۆری په‌یوەستە به دوو هۆكار كه ده‌بێت كاری له‌سه‌ر بكرێت، یه‌كێكیان (دزینی كاره‌با)یە ئەوەی دیکەش (ته‌كنیكی كاره‌با) کە به هه‌ردووكیان، %44ی كاره‌بای كوردستان به‌هه‌ده‌ر ده‌دات، واته ئێستا كه كوردستان خۆی له به‌رهه‌م هێنانی 3000 مێگاوات كاره‌با ده‌دات، یٔه‌گه‌ر به‌رێژه‌ی %44 وه‌ربگرین، ئه‌وه 1200 مێگاوات كاره‌با ده‌دزرێت، كه به‌و رێژه‌یه ده‌توانرێت كاره‌بای ته‌واوی شاری هه‌ولێری پێ دابین بكرێت.
ئاشکراشیکردووە، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانم، وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌ستاوه به دانانی پێوه‌ری زیره‌ك، وه‌ك تێست نزیكه‌ی 400 هه‌زار پێوه‌ر دانراون، به‌ڵام كاریان پێ نه‌كراوه كه ده‌كاته (%30)ی به‌شدار بووانی كاره‌بای نیشتیمانی.
جەختیلەوەشکردووەتەوە، ناکرێت هاوڵاتیانی هەرێم باجی دزینی کارەبا بدەن.