بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لەبارەی قەرزی سەر چەند وڵاتێک

جیهان 21/11/2020

Alternate Text

سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری داوتە سەرکردەکانی وڵاتانی G20 لە ئەگەری زیادبوونی قەرزەکانی سەر هەندێک لە وڵاتان, دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری لە جیهاندا.

دەیڤد مالباس، سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند ئەگەر دەستنەکرێت بە چارەسەرکردنی قەرزی چەند وڵاتێک و نەدانەوەی قەرزەکان، ئەوا دەبێتە هۆی دووبارە بوونەوەی کارەساتی ساڵی هەشتاکان و رێژەی هەژاری لە جیهاندا بەرزدەبێتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی روونیشیکردەوە، بەهۆی کەڵەکە بوونی قەرزەکان، ئاستەنگەکانی بەردەم وڵاتانی چاد و ئەنگۆلا و ئەسیوبیا وزامبیا چڕتر دەبنەوە و رێژەی هەژاری زۆر بەرز دەبێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا