پۆلیسی هەولێر رایگەیاند سێ کەسیان بە تۆمەتی مامەڵکردن بە دراوی ساختەوە دەستگیرکردووە کە ویستوویان لە کەربەلا ساغیبکەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی شەقڵاوە، سێ تۆمەتباری بە رەچەڵەک عەرەبیان بە ناوەکانی (ج.ح.ج) و (ف.ح.ب) و (م.ع.ح) دەستگیر کرد، کە بڕی (10 ملیۆن و 39 هەزار دینار)ی ساختەیان پێ بوو. `
تۆمەتبارانی ناوبراو، کە هەرسێکیان دانیشتووی (کەربەلا)ن، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان نا بەوەدا کە پارە ساختەکەیان لە سلێمانی کڕیوە و دەیانویست لەناو بازاڕەکانی (کەربەلا) ساغیبکەنەوە.
پۆلیسی هەولێر ئاشکراشیکردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر و وەک سەرەتا بەپێی ماددە (٢٨١) لە یاسای سزادان راگیران.