بەڕێوەبەرایەتی خواردن و دەرمانی ئەمریکا رازی بوو بە دەستکردن
بە بەکارهێنانی دەرمانی رێمدیسڤر بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا.
ئەمڕۆ یەکشممە ٢٢ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی خواردن و
دەرمانی ئەمریکا رایگەیاند کە بەکارهێنانی دەرمانی رێمدیسڤر بۆ چارەسەرکردنی
توشبووانی کۆرۆنا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
خواردن و دەرمانی ئەمریکا روونیشیکردەوە، دەرمانەکە بۆ
کەسانی ١٢ ساڵ بەرەوژوور و ئەو کەسانەی کێشیان لە ٤٠ کیلۆگرام زیاترە و پێویسە لە
نەخۆشخانە بخەوێندرێن گونجاوە.
شایەنی باسە دەرمانی رێمدیسڤر ئەو دەرمانە بوو کە دۆناڵد ترەمپی پێ چارەسەرکرا کاتێک توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.