تا ئێستا بڕی چەند باران لە هەرێمی کوردستان باریوە؟

کوردستان 22/11/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڕی بارانی پایزی ئەمساڵی هەتا ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و لە سلێمانی زۆرترین بڕ تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٢ی تشترینی دووەمی ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، بڵاویکردووەتەوە، لەسەرەتای وەرزی بارانبارین ئەمساڵ هەتا ئێستا زۆرترین بڕی بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە و کەمترینیش لە پارێزگای کەرکوک باریوە.

پێشتر ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە BMC راگەیاندبوو، بەبەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی بارانبارین زیادیکردووە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا