زانایانی شوێنەوارناسی تەرمی دوو پیاویان لە باشووری ئیتاڵیا دۆزییەوە کە
نزیکەی ٢ هەزار ساڵ پێش ئێستا بە ئاگری بورکانەکانی ناوچەکە سووتاون و جەستەیان وەکو
پەیکەر ماونەتەوە.
بەپێی لێکدانەوەی زاناکانی شوێنەوارناسی بۆ شێوازی جلوبەرگی دوو کەسەکە، یەکێکیان
کەسێکی دەوڵەمەندە و تەمەنی لەنێوان 30 بۆ 40 ساڵانە. کەسەکەی دیکەش تەمەنی لەنێوان
18 بۆ 23 ساڵانە، چەند ئێسکێکی بڕبڕەی پشتی شکاوە کە پێدەچێت بەهۆی سەختیی کارکردنەوە
بێت، لەبەر ئەوە شوێنەوارناسەکان پێیانوایە کە بەندە بووە.
شوێنەوارەکە دەکەوێتە پۆمپێی کە شارێكی رۆمانییەکان بووە، ٧٩ ساڵ پێش زایین
بەهۆی بورکانێکەوە شارەکە وێران بووە. ژمارەی دانیشتووانی پۆمپێی نزیکەی ١٣ هەزار
کەس بووە، و لە سەردەمی رۆمانییەکان شوێنێکی گەشتیاری بەنێوبانگ بووە.