پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە تۆمەتبارە بە لێدانی چەقۆ لە شۆفێرێک و بریندارکردنی بە شێوەیەکی سەخت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، کەسێک لە تێرمیناڵی باشوور گەنجێکی تەمەن ٣٢ ساڵ، کە پیشەی شۆفێربووە، لەلایەن کەسێکەوە بە سەختی بە چەقۆ زامدار کراوە و دواتر تۆمەتبار لە شوێنی رووداوەکە ڕای کردووە.
روونیشیکردووەتەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی بنکەی پۆلیسی ئازادی توانییان بە کەمتر لە حەوت کاتژمێر تۆمەتبارێک بە ناوی (ح.م.ش) بە تۆمەتی زامدارکردنی گەنجەکە دەستگیر بکەن.
تۆمەتباری ناوبراو، تەمەنی٢٢ساڵە و پیشەی شوفێرە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (٤١٣) لە یاسای سزادان، راگیرا و ڕووبەڕووی دادگا کرایەوە.