میدیاکانی ئیسرائیل: نەتەنیاهۆ بە نهێنی سەردانی سعودیەی کردووە

جیهان 23/11/2020

Alternate Text

میدیاکانی ئیسرائیل ئەوەیان ئاشکراکردووە ، دوو ڕۆژ لەمەوپێش بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بە نهێنی سەردانی سعودیەی کردووە و لەگەڵ محەمەد سەلمان جێنشینی پادشای سعودیەدا کۆبووەتەوە.

ماڵپەڕی "وایلا"ی هەواڵی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، یوسی کۆهین سەرۆکی دەزگای هەواڵگر هاوڕێیەتی نەتەنیاهۆی کردووە لەو سەردانە نهێنییەدا بۆ سعودیە.

هاوکات رۆژنامەی هەرێتزی ئیسرائیلی لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، بنیامین ‏ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە فڕۆکەیەک چووەتە سعودیە، لەوێش لەگەڵ محەمەد بن ‏سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەتەوە‎.‎

بە گوێرەی زانیارییەکان سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەیەکی سەر بە سەرمایەدار ئاودی ئەنجیل ئەو گەشتەی کردووە.

رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، فڕۆکەکە لە تەلئەبیبەوە بەرەو شاری نیومی سعودیە بەڕێکەوتووە و ماوەی چەند کاتژمێرێک لەوێ ماوەتەوە و دواتر گەڕاوەتەوە، دەشڵێت، کاتی نیشتنەوەی فڕۆکەکە، هاوکات بووە لەگەڵ وادەی دیاریکراوی کۆبوونەوەیەکی محەمەد بن سەلمان و مایک پۆمپێیۆ لە هەمان شوێندا.

سەرباری ئەوەی نوسینگەی نەتەنیاهۆ بێدەنگی هەڵبژاردووە سەبارەت بە سەردانەکەی ناوبراو بۆ سعودیە، بەڵام (i24news ) لە زاری سەرچاوەیەکی سعودیەوە ڕاستی و دروستی سەردانەکەی بۆ ئەو وڵاتە پشتڕاستکردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا