پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردوە بە
تۆمەتی کرینی مۆبایل و لەبەرامبەردا دراوی ساختەی داوە بە فرۆشیارەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ تشرینی دووەم، پۆلیسی هەولێر رایگەیاند،
دوای ئەوە کەسێک لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە مۆبایل لە خەڵکی دەکڕێت و
لەبەرامبەردا دراوی ساختەی عێراقی و ئەمریکییان پێدەدات، دواتر چەند هاوڵاتییەک
پۆلیسیان ئاگارکردەوە لە روداوەکە، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە دەستیپێکرد
و دوای چاودێریەکی ورد توانیان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.
پۆلیسی هەولێر روونیشیکردەوە لە کاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبارەکە دانی بە
تاوانەکەیدا ناوە و بەگوێرەی ماددەی ٢٨١ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و
رادەستی دادگا کراوە.