بۆ جێبەجێکردنی رێکەوتنی شەنگال، وەفدێکی باڵای عێراق لە نەینەوایە

عێراق 25/11/2020

Alternate Text

وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێکەوتننامەی شەنگال وەفدێکی باڵای ئەمنی عێراق گەیشتە پارێزگای نەینەوا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی سەرپەشتیکردنی خاڵەکانی رێکەوتنی شەنگال، وەفدێکی باڵای ئەمنی کە پێکهاتووە لە فەریق روکن عەبدولئەمیر ئەلشمەری جێگری فەرماندەی ئۆپراسێۆنە هاوبەشەکان، فەریق رووکن جەعفەر ئەلبەتات فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی ، حەمید ئەلشەتڕی فەرماندەی فەرماندەیی سنوور و فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی عێراق گەیشتە پارێزگای نەینەوا.
وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راشیگەیاند: بە گوێرەی رێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە چەند رۆژی داهاتوودا خاڵەکانی ڕێکەوتنی شەنگال جێبەجێ دەکرێت.
جێی ئاماژەیە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا رێکەوتنیان لە بارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی قەزای شەنگال و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ قەزاکە ئیمزاکرد، بەڵام رێکەوتنەکە ناڕەزایی لە لایەن بەشیک لە هێز و لایەنە کوردییەکانی لێکەوتەوە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا