بافڵ تاڵەبانی: هەموو هەوڵێک دەخەمەگەڕ بۆ رێگریکردن لە هەموو توندوتیژیەک دژی ژنان بکرێت

کوردستان 25/11/2020

Alternate Text

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە رۆژی جیهانیی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان پەیامێکی راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی تشرینی دووەم، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان رایگەیاند، دژی جیاوازی ڕەگەزی و نادادی لەبەرامبەر داواکارییەکانی ژنان دەوەستمەوە و پارێزەری بەدیھێنانی خواست و مافە خوراوەکانتان دەبم، وە ھەموو ھەوڵێکیش دەخەمە گەڕ لەپێناو ڕێگرتن لەھەر توندوتیژییەک.

دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان:

ژنان بەشێکی دانەبڕاوی خەباتی سیاسی و مەدەنی و پێشخستنی کایەکانی ژیانی کۆمەڵگای کوردەوارین.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش باوەڕی تەواوی بەو خەباتە ھەیە، وەک ھەمیشە پاڵپشت و ھاندەر و ھاوکاری سەرسەخت دەبین بۆ بەدیھێنانی مافەکانی ژنان.
لە مامیشەوە فێربووین ڕێز لە مافەکانی ژنان بگرین و لەپێشەوەی داکۆکیکارە سەرسەختەکانبین لە دۆسێیەکانی ژنان.
بەندەش دژی جیاوازی ڕەگەزی و نادادی لەبەرامبەر داواکارییەکانی ژنان دەوەستمەوە و پارێزەری بەدیھێنانی خواست و مافە خوراوەکانتان دەبم، وە ھەموو ھەوڵێکیش دەخەمە گەڕ لەپێناو ڕێگرتن لەھەر توندوتیژییەک، بەھەر پاساوێک کە بەرامبەر ژنان بکرێت و ژیانیان بخاتە مەترسییەوە و ڕێگربێت لەپێشکەوتنەکانیان، ھاوخەباتی ژنە ئازاد و ئازاکانیش دەبم بۆ بەدیھێنانی خەون و ئامانجەکانیان.
بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا