دوای ئەوەی دوێنێ مێردمنداڵێک لە کەلار لە ئۆتۆمبیل
دەکەوێتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو ئەمڕۆ لە سلـێمانی گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی تشرینی دووەم، عەلی جەمال قەدوری،
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ مێردمنداڵێکی لە دایک بووی ساڵی
٢٠٠٨ لە کاتی گواستنەوەی ماڵدا کە لە پشتی نیسانێکی پیکاب سواربووە، دەکەوێتە خوارەوە
و بە سەختی بریندار دەبێت، دواتر دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید
هەژار لە کەلار، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانی بەمەبەستی چارەسەرکردنی دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی
فریاکەوتنی سلێمانی.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نەخۆشخانەی
فریاکەوتنی سلێمانی گیانی لەدەستدا.