لاڤرۆڤ : ئامادەین عێراق پڕ چەک بکەین

عێراق 25/11/2020

Alternate Text

وەزیری دەرەوی روسیا رایگەیاند: ئامادەین داواکارییەکانی عێراق لەبارەی پڕچەککردنی وڵاتەکە جێبەجێ بکەین.
سیرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە بەراوێزی سەردانەکەی فواد  حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ روسیا رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان روسیا و عێراق مێژوویەکی دێرینی هەیە و ئەمەش رێگری لە عێراق ناکات پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا و وڵاتانی دراوسێی پێشبخات .
راشیگەیاند، رووسیا هاوبەشێکی سەرەکی و دێرینیە لە پڕچەکردنی سوپای عێراق بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و ئامادەیی تەواومان هەیە لە پڕچەکردن و پاڵپشتیکردن و راهێنانی سوپای عێراق.

هاوکات، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند  خوازیاری بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانمانین لەگەڵ رووسیا و بەمزوانەش وەزیری بەرگری سەردانی روسیا دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا