نوێترین زانیاری لەبارەی دانانی جێگرەوەی فرسەت سۆفی

کوردستان 26/11/2020

Alternate Text

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، تاکو ئێستا هیچ کەسێک بە فەرمی بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەولێر کاندید نەکراوە و بە پێی یاسا جێگری پارێزگار بۆ ماوەیەک پۆستەکە بە وەکالەت بەڕێوەدەبات.

عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە BMC راگەیاند، تا ئێستا هیچ نوسراوێکی فەرمی لە بارەی کاندیدکردنی کەسێک بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەولێر نەگەیشتووەتەوە دەستمان و بە پێی یاسای ژمارە سێی ساڵی ٢٠٠٩ی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، لە ئەگەری نەخۆشکەوتن یاخود گیانلەدەستانی پارێزگار، جێگرەکەی دەتوانێت بۆ ماوەی کەمتر لە سێ مانگ ئەو پۆستە پڕ بکاتەوە.

رۆژی ١٨ی ئەم مانگە فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بەهۆی توشبوونی بە پەتای کۆرۆنا لە وڵاتی تورکیا کۆچی دوایی کرد، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا باس لە کاندیدکردنی چەند کەسێک کرا بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بەڵام تاکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی فەرمی لەوبارەیەوە نەنراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا