حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی بۆ چاكسازی لە بواری دەرماندا دەركرد

کوردستان 26/11/2020

Alternate Text

سەرۆكی لیژنەی تایبەت بە دەرمان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بە پێی چاکسازییە نوێیەکانی حکومەت لە بوارەکەدا لەمەودوا دەبێ دەرمان بە سەلامەتی بگاتە دەستی ھاوڵاتیان و رێگە نادرێت كەس بۆ گیرفانی خۆی بازرگانی بە دەرمانەوە بكات.

زانا مەلا خالید سەرۆكی لیژنەی تایبەت بە دەرمان لە پەرلەمانی كوردستان ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان  ڕاگەیاندووە، "ھەنگاوی باش بۆ چاكسازی لە سێكتەری دەرماندا نراون و كۆمەڵێك خاڵمان وەك راسپاردە بۆ چاكسازی دابووە حكومەت و ئێستاش راسپاردەكان بوونەتە بڕیار، كە ٣٣كۆمپانیای دەرمان خرانە لیستی ڕەشەوە، لەگەڵ ھەڵگرتنی دەرمان بە شێوەیەكی دیكە و هەروەها فلتەری دەرمان لە دەست كۆمپانیاكان نابێت و ھەندێك رێكاریش ھەبوون لە دەستی كۆمپانیا تایبەتەكان بوون، لەمەودوا حكومەت خۆی رێكارەكان دەگرێتە بەر، بۆ ئەوەی بزانین ئەو دەرمانانە سەلامەتن كە ھاووڵاتیان بەكاری دەھێنن".

ناوبراو ئەوەشی وتووە،  "كۆمەڵێك ھەنگاوی دیكە ھەن ئەوانیش دەنرێن، گرنگ ئەوەیە ئەو دەرمانەی دەگاتە دەستی ھاووڵاتی، دەبی بزانین سەلامەتە و چیتر رێگا نادەین دەرمانی نایاسایی لە بازاڕەكانی ھەرێم بفرشرێن".

 ئاماژەى بەوەشکردووە، ، بڕیارەكان دەرچوونە و دەست بە جێبەجێكردنیان كراوە و لە ماوەی داهاتوو کاریگەرییەکەیان ڕەنگدەداتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کەرتی دەرمان یەکێکە لەو کەرتانەی زۆرترین گللەیی لەسەر و هاوڵاتیان دەڵێن گەندەڵیو قۆرخکارییەکی زۆر لەو بوارەدا هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا