دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گروپه چه‌كداره‌كانی
سه‌ر به ئێران له سوریا له‌لایه‌ن چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه كرانه
ئامانج و ١٩ چه‌كدار كوژران كه دوانیان فه‌رمانده‌ن.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی ڕایگەیاندووە، بنکە سەربازییەکانی
چەکدارانی هاوپه‌یمانی ئێران لە ناوچەی ئەلبو کەمال لە شاری دیرئه‌لزوری
سوریا لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج و بۆردومان کراون."
ڕەنگەکە ڕاشیگیاندووە،
لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ١٩ چەکدار کوژراون کە دوانیان فەرماندەن و ژمارەیەکی
دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان برینەکانیان سەختە، به‌دووریشی نه‌زانیووه فڕۆكه
نەناسراوەکان ئیسڕائیلی بن.
ڕۆژی یەکشەممه‌ی رابردووش لە هێرشێکی دیکەدا بۆسەر
چەکدارانی سەر بە ئێران لە هەمان ناوچە، ١٤ چەکداری دیکە کوژران کە بەڕەگەز
ئەفغانی و عێراقی بوون.