ئەمڕۆ لە رووبەرووبوونەوەی نێوان مایک تایسۆن و رۆی جۆنز، کەسیان نەیانبردەوە و رووبەرووبونەوەکە براوەیەکی دیار نەکرد.
رووبەرووبوونەوەکە پێک هاتبوو لە هەشت خول و ماوەی هەر یەکێکیان ٢ خولەک بوو، سەرباری ئەوەی هەردوو جەنگاوەرەکە شارەزا و بەهێزبوون بەڵام هاوتای یەک بوون و کەسیان شکستیان نەهێنا.
تایسۆن لە ساڵی ٢٠٠٥ وازی لە بۆکسێن هێنا، بەڵام ئەمڕۆ لەتەمەنی ٥٦ ساڵیدا گەڕایەوە بۆ رووبەرووبوونەوەکە، لە ژیانیی پیشەییدا خاوەنی ٥٠ بردنەوەیە لە کۆی ٥٨ رووبەرووبوونەوە.
بەهەمان شێوە جۆنز لە ساڵی ٢٠١٦ نەجەنگاوە و لە ژیانیی پیشەییدا خاوەنی ٦٦ بردنەوە و ٩ دۆڕانە.