ژمارەیەک پەرلەمانتار داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن

کوردستان 29/11/2020

Alternate Text

لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە، ٣٧ ئەندام پەرلەمانی کوردستان داوایەک لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن.

 
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی تشرینی دووەم، لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە، ٣٧ پەرلەمانتار داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن کە لە دانیشتنی سبەینێی  پەرلەماندا پرسی موچەی فەرمانبەران و دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بکرێتە ناو کارنامەی پەرلەمانەوە.

لە نووسراوەکەدا کە واژووی ٣٧ ئەندام پەرلەمانی لەسەرە، داوا دەکەن بەگوێرەی ماددەی ٤٨ بڕگەی چوارەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، بڕگەیەکی تایبەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەران و رێکنەکەوتنەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەبارەی رادەستکردنی نەوتی هەرێم و داهاتی خاڵە سنوریەکان لەگەڵ وەرگرتنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە دانیشتنەکەی سبەینێدا زیا بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا