پەرلەمانتارێک هۆکاری نەکردنەوەی قوتابخانەکان ئاشکرا دەکات

کوردستان 29/11/2020

Alternate Text

پەلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، نەکردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکان پەیوەستە بەوەى حکومەتى هەرێم ناتوانێت موچە دابین بکات.

ئاشنا عەبدوڵا ئەندامى پەرلەمانی کوردستان لەسەر پشکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاندووە، "دەستپێکردنەوەى پڕۆسەى خوێندن لە زانکۆ و قوتابخانەکان گرنگە، چونکە هەموو سێکتەرەکانى دیکە کراونەتەوە و بۆنە کۆمەڵایەتیەکانیش تا رادەیەک ئاسایی بوونەتەوە"،

دەشڵێت، "نەکردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکان پەیوەستە بەوەى حکومەتى هەرێم ناتوانێت موچەى مامۆستایان دابین بکات."

ئاشنا عەبدوڵا  ئەوەشی وتووە،، "حکومەتى هەرێمى کوردستان نایەوێت مامۆستایان لەکاتى کردنەوەى دەرگاى فوتابخانەکان بایکۆتکردن وەک کارتى فشار بۆ داواکردنى موچەکانیان بە کاربهێنن."

ئەوەش لە کاتێکدایە، پرۆسەى خوێندن لە هەرێم بەتەواوی وەستاوە و بەڵام لە  عێراق بەردەوامە هەفتەى رابردووش فەرمانبەران و مامۆستایان دوو موچەیان پێکەوە وەرگرت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا