بزانە چۆن چاوەکانت کەسایەتیت ئاشکرادەکەن ؟

هەمەرەنگ 29/11/2020

Alternate Text

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، دەتوانرێت لەڕێگەی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکردەوە پێشبینی کەسایەتی مرۆڤ بکرێت ئەمەش بە هاوکاری جوڵەی چاوەکان.

ماڵپەڕی "ساینس دەیلی" بڵاویکردووەتەوە، توێژەران لە توێژینەوەکەدا نوێترین تەکنیکی ئۆتۆماتیکی نوێیان بەکارهێنا بۆ دۆزینەوەی پەیوەندی لە نێوان جۆری کەسایەتی و جوڵەی چاوەکان.

زانایان جوڵەی چاوی ٤٢ بەشداربوویان تۆمارکرد بە بەکارهێنانی چاویلکەی زیرەك، لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانی ڕۆژانەیاندا، لە دواتریشدا تایبەتمەندییەکانی کەسایەتییان دیاریکرد.

ئەنجامەکان دەریخست، جوڵەی چاوەکان ئاشکرایدەکات کە ئایا کەسێك کۆمەڵایەتییە، بەجۆشوخرۆشە یان ئارەزووی شت زانین دەکات، ئەوەش لەڕێگای چەند بەرنامەیەکی تایبەتییەوە دیاری دەکرێت کە چوار تایبەتمەندی کەسایەتی دەناسێتەوە وەك: تووڕەبوون، کراوەیی، بەویژدان و تێگەیشتوو.

لەو بارەیەوە دکتۆر توبیاس لویچەر لە زانکۆی باشوری ئوستراڵیا وتی، توێژینەوەکە پەیوەندی نێوان جوڵەی چاوەکان و تایبەتمەندییەکانی کەسایەتی بەجۆرێك دیاری دەکات کە پێشتر نەکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا