بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێکی راگەیاند و ئاشکرای کرد بڕیاری فەرمی تەنها لە رێگەی بزوتنەوەکەوە بڵاودەکرێتەوە نەک نوێنەر و پەرلەمانتاران لە ناو حکومەتدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی تشرینی دووەم، بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، تەنها ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوە مافی ئەوەی هەیە پەیامی فەرمی بڵاوبکاتەوە نەک نوێنەرەکانیان لە ناو حکومەتدا.
دەقی بڵاوکراوەکەی بزوتنەوەی گۆڕان:
وه‌ك پێشتریش ژوری رۆژنامه‌وانی بڵاوی كردبووه‌وه، هه‌ڵوێستی فه‌رمی لەلایەن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانەوە بڵاوده‌كرێته‌وه و، هه‌مو لێدوان و ده‌ربڕینێكی دیكه‌ی سیاسیی كه لەلایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و په‌رله‌مانتارانه‌وه بۆ میدیاكان ده‌درێت، گوزارشت له رای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكات.
هاوكات، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی زمانێكی شارستانی و سیاسی هاوچه‌رخه بۆ گوزارشتكردن و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین له‌سه‌ر پرس و ئاریشە سیاسیی و ئابوری و داراییه‌كانی هه‌رێم و حکومەتی ئیتیحادی، كه زه‌مینه‌سازی بكات بۆ لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر ده‌ربڕینێكی دیكه كه وه‌ك سوكایه‌تی، یان زمانێكی نه‌شیاو دژی کەسایەتیە سیاسیه‌كان، یاخود حیزبه‌كان به‌كاربهێنرێت كلتوری سیاسی ئێمه نیە و دژی دەبین و نوێنه‌رایه‌تی گوتاری سیاسیمان ناكات.
بزوتنەوەی گۆڕان
٣٠ی ١١ی ٢٠٢٠