پەرلەمانی عێراق: مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بەرژەوەندی سەروەری یاسادا نییە

عێراق 30/11/2020

Alternate Text

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بۆ پاراستنی سەروەری عێراق و دوور بوون لە مەترسییەکانی داعش پێویستمان بە ئەمریکا نییە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی تشرینی دووەم، عامر فایز ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند. مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا بووەتە هۆی شکاندنی سەروەری عێراق هەر لەوە کاتەوەی ئەبو مەهدی موهەندیس و قاسم سلێمانی لە هێرشێکی ئەمریکادا تیرۆرکراون.

لەگەڵ ئەوەشدا عامر فایز رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە باشی دەتوانن کۆنتڕۆڵی ئاسایشی عێراق بکەن و چیتر پێویستمان بە مانەوەی لە هێزەکانی ئەمریکا نیە لە ناو عێراقدا بۆیە درێژە کێشان لە مانەوەی هێزەکاندا شکاندنی سەروەرییەکانی دەسەڵاتی عێراقە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا