وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی پرسی موچه كۆده‌بێته‌وه.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ، ڕایگەیاند، به‌م نزیكانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له‌باره‌ی پرسی موچه كۆده‌بێته‌وه و بڕیارێكی گونجاو له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات.
وتەبێژەى حکومەت ئەوەشی وتووە، حكومه‌ت بڕیاریداوه،
هه‌ركاتێك به گونجاوی زانی، شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا
ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت.
تایبه‌ت به پرسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق
بۆ ساڵی 2021 و پشكی كورد له‌و پڕۆژه یاسایه، جوتیار عادل دووپاتیكرده‌وه، پێشتر
حكومه‌تی هه‌رێم رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه و به‌گوێره‌ی رێژه‌ی له 17%
داوای مافه داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له حكومه‌تی به‌غدا ده‌كات و گفتوگۆكانیش
له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌باره‌ت به دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆناش بۆ
خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان گوته‌بێژی حكومه‌ت گوتی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاری جدی
له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه، چ له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی هه‌رێم یان له‌سه‌ر ئاستی
عێراق.