روونکردنەوە لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە سلێمانی دەدرێت

کوردستان 02/12/2020

Alternate Text

سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو رێژەی توشبوونانەی لە سلێمانی تۆماردەکرێت رێژەیەکی دروستە.

هێرش حەیدەر سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەو ڕێژەیەی کە لەسلێمانی تۆمار دەکرێت ڕێژەیەکی دروستە، هۆکاری بەرزی ڕێژەکەش لەچاو پارێزگاکانی تردا ئەوەیە کە لە پارێزگای سلێمانی هەموو کەیسێک چ بە نیشانە، یان لە ڕێی سیتی سکانەوە، یان بە وەرگرتنی نموونەیەک لە لوتەوە بە توشبووی کۆڤید ئەژمار دەکرێت.

ئاشکراشیکردووە، لە سلێمانی بە سێ میکانیزمی جیاواز  کۆڤید  دیاریدەکرێت، بەڵام لە پارێزگانی تری عێراق تەنها لە ڕێگەی وەرگرتنی نموونەیەک لە لوتەوە کەیسەکە بە کۆڤید ئەژمار دەکرێت.

باسیلەوەشکردووە، لە سلێمانی هەموو کەیسێک کە نیشانەی کۆڤیدی هەبێت یان بە هۆکارێک بە ماکەکانی کۆڤید گیان لە دەست بدات، بە گیان لەدەستدان بە کۆڤید دێتە ئەژمار.

ئەو پزیشکە جەختیلەوەشکردووەتەوە، ئەگەر لە سلێمانیش وەکو پارێزگانی تری عێراق تەنها لە ڕێگەی وەرگرتنی نموونەیەک لە لوتەوە کەیسەکە بە کۆڤید هەژمار بکرێت، ئەوکات ڕێژەی مردن زۆر کەمتر ئەبێ بە بەراورد بە پارێزگاکانی تر. بە نموونە ناکرێت لە سیستەمێکی پێشکەوتووی وەکو بەڕیتانیا ڕێژەی مردن بە کۆڤید لە وڵاتێکی وەکو عێراق زیاتر بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا