قەڵای هەولێر بەڕووی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە

کوردستان 02/12/2020

Alternate Text

کۆمسیۆنی نوێژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر رایگەیاند، بەهۆی پرۆژەی نوێژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر، ماوەیەکە چوونە ناو قەڵاکە لە هاوڵاتیان قەدەغە کراوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی کانوونی دووەم، کۆمسیۆنی باڵای نوێژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر رایگەیاند، لە سبەی پێنجشەممەوە قەڵای هەولێر بەرووی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە، ئەویش دوای ئەوە دێت کە ماوەیەکە قەڵاکە لەژێژ نوێژەنکردنەوەدابوو.

قەڵای هەولێر تەمەنی بە شەش هەزار ساڵ مەزەندە دەکرێت و لە ساڵی ٢٠١٤ خرایە ناو لیستی شوێنەوارەکانی جیهان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا