عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ دەکات

عێراق 02/12/2020

Alternate Text

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانونی یەکەمی خانەنشینکراوان دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نویسنگەی رۆژنامەوانی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، دوای ناردنی لیستی مووچەخۆرانی خانەنشینکراوان، سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی خانەنیشکراوان دەکەین.

راشیگەیاند، دابەشکردنی مووچەی خانەشینکراوان ئێوارەی پێنجشەممە دەستپێدەکات و تاکو رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ فەرمانبەرانی عێراق لە کاتێکدایە هێشتا حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی ١٠ فەرمانبەرانی دابەشنەکردووە کە بڕیارە سبەی بە لێبڕینی ٢١٪ دەست بە دابەشکردنی بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا