عێراق نزيکەی هەزار سەرباز لە شنگال جێگيردەکات

عێراق 02/12/2020

Alternate Text

جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، لەماوەی داهاتوودا نزیکەی هەزار سه‌رباز له‌ شنگال و دەوروبەری بڵاوەپێدەکەن.

عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، بە پێی رێککەوتنيان لەگەڵ حکومەتی هەرێم نزیکەی هەزار سەرباز لە شنگال جێگير دەکەن و کە کاریان پاراستنی ناوچەکە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانی دووباره‌ بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیان له‌ قه‌زای شه‌نگالی رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستپێكردووه‌.

ئەمەش لە دوای  ئەوە دێت، رۆژی ٩ی  مانگی ڕابردوو ، حكومه‌تی عێراق و هەرێم رێککەوتن لەسەر ئەوەی به‌ هاوبه‌شی شه‌نگال به‌ڕێوه‌ببه‌ن و هه‌موو گروپه‌ چه‌كداره‌كانی ناوچەکەش دووربخه‌نه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا