کۆریای باکور بەهۆی کۆرۆناوە کەسێکی لەسێدارەدا

جیهان 04/12/2020

Alternate Text

بەگوێرەی هەواڵەکان، لە ٢٨ مانگی پێشودا حکومەتی کۆریای باکور کەسێک بە تۆمەتی شکاندنی رێککارەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسێدارە داوە.

 

ماڵپەڕی FREE ASIA, رایگەیاند بەهۆی ئەوەی کەسێک لە کاتی قاچاخی کردندا لەسەر سنوری وڵاتەکە دەستگیردەکرێت، دواتر حکومەتی کۆریای باکور فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەردەکات بەهۆی ئەوە رێککارەکانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای شکاندووە، هەر بۆیە لە ٢٨ مانی پێشوودا بە ئاشکرا و لەبەر چاوی هاوڵاتییانی وڵاتەکەدا بە گوللە کوژرا و فەرمانەکەی بەسەردا جێبەجێکرا.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، کەسەکە تەمەنی ٥٠ ساڵان بووە و هەوڵی داوە بە قاچاخ شتومەک هاوردە بکات لەگەڵ چەند بازرگانێکی چینی.

 ئەمە لە کاتێکدایە کە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا، هەر زوو کۆریای باکور سنورەکانی بەرووی بازگانان و هاوڵاتیاندا داخست بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە وڵاتەکەدا، سەرباری ئەوەش تا ئێستا کۆریای باکور هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ئاشکرا نەکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا