بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی
یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە.
ئەمڕۆ ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی لە دەباشان لەشاری سلێمانی لەگەڵ فراکسیۆنی حزبەکەی
کۆبووەوە و دواتر ڕاگەیاند، "لەکۆبوونەوەکەدا
گفتوگۆ لەبارەی خەباتی نوێی پەرلەمانی و داکۆکیکردن لەماف و داخوازییەکانی کۆمەڵانی
خەڵک بەتایبەت موچەی موچەخۆرانکراوە".
هاوکات
لەبارەی قەیرانی دارایی و خراپی گوزەران و بژێوی خەڵک ، ڕایگەیاندووە "یەکێتی لەسەنگەری خەڵکدا دەبێت
و بەشێکی دانەبڕاوە و پارێزەری بەدیھێنانی خواستەکانیان دەبێت بۆ ئەوەش لە عێراق ھەموو
ھەوڵ و توانایەکمان خستۆتەگەڕ بۆ ناردنی موچەی ھەرێم و دابینکردنی مافە داراییەکان و گەیشتن بەلێکتێگەیشتنێک
کەچیتر موچەی خەڵکی کوردستان وەک فشاری سیاسی بەکارنەھێنرێت".
هاوسەرۆکی
یەکێتى ڕاشیگەیاندووە، "فراکسیۆنی یەکێتی راسپاردووە لەبەرەی گەل بن و لەگەڵ
داخوازییەکانی خەڵک و موچەخۆران بن و ھەموو رێگا و فشارێکی مەدەنی و شارستانی بگرنەبەر
بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانیان و یەکێتییەکانیش وەک ھەمیشە ئەبێت لەبەرەی پێشەوەی ئەو
شەڕە مەدەنی و پەرلەمانییەوەبن" .
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت بەشێک لە پەرلەمانتارانی یەکێتى لە ماوەی ڕابردوو ڕەخنەیان لە دەستەى سەرۆکایەتی پەرلەمان گرت کە
پرسی موچەى فەرمانبەران ناخاتە دەنگدانەوە.