تەقینەوەیەک روویدا و دوو ئاسایش برینداربوون

کوردستان 02/01/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ شەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکدا لە نزیک گوندی كانی سپیكەی سەر بە قەزای سەیدسادق دوو ئاسایش برینداربوون.

دیاری ڕەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق راگەیاند، ئەمڕۆ لە بەرزاییەكی نزیك گوندی كانی سپیكەی سەربە قەزای سەیدسادق لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە ئاڵایەكی چەكدارانی داعش هەڵكراوە.

باسیلەوەشکردووە، دوای ئەوەی هێزەكانی ئاسایش ئاگادار كراونەتەوە لەو بابەتە تیمێكمان رۆیشتنە شوێنەكە لەو كاتەدا كە ویستویانە ئاڵاكە دابگرن، بۆمبێك لەژێر ئاڵاكەدا دانراوە و تەقیوەتەوە بەو كارمەندانەی ئاسایشدا بە هۆیشەوە دوو كارمەند بریندار بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا