سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند،
لە ئەنجامی هێرشێکی داعش بۆ سەر خاڵێکی سوپای عێراق لە جەلەولا کوژرانی سەربازێک و
برینداربوونی نۆ سەربازی دیکەی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ شەممە،
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ جەکدارانی داعش هێرشێکیانکردە سەر
خاڵێکی فیرقەی پێنجی سوپای عێراق لە ناحیەی جەلەولا، لە ئەنجامدا سەربازێکی عێراقی
گوژرا و نۆ سەربازی دیکەش بریندرابوون، برینی بەشێکیان قورسە.
ئاماژە بەوەشکراوە، زۆربەی
بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی گشتی جەلەولا،
بەشێکیشیان بەهۆی سەختی برینەکانەوە رەوانەی نەخۆسخانەی بەعقوبە کران.
ناحیەی جەلەولا (گوڵاڵە)
یەکێکە لە ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند، ماوەی چەند ساڵێکە
هێرش و کردەوە تیرۆرستییەکانی داعش لەو ناوچەیە زیادیکردووە.