پەرلەمان بۆ دیاریکردنی وەزیری سامانە سروشتییەکان کۆدەبێتەوە

کوردستان 03/01/2021

Alternate Text

بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕکردنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان کۆببێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣ی کانونی دووەم، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە BMC رایگەیاند، سەرباری ئەوەی لە رۆژی ١ی کانوونی دووەم تاوەکو ١ی ئادار وەرزی پشووی یاسادانانی پەرلەمان دەبێت، بەڵام لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان هەیە  بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا کۆبوونەوەی نائاسایی رێکبخرێت و پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان یەکلایی بکرێتەوە.
هاوکات، پێشەوا هەورامانی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە BMC رایگەیاند، بڕیارە رۆژی چوارشەممە پەرلەمان بە مەبەستی یەکلاییکردنەوەی پۆستی وەزیری سامانە شروشتییەکانی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەی نائاسایی رێکبخات و کەمال ئەتروشی کاندیدی پارتی دەبێت بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
ناوبراو راشیگەیاند، پێشتر لایەنەکان لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان بۆ پارتی دەبێت.
شایەنی باسە، زیاتر لە دوو ساڵە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەستبەکاربووە و تاکو ئێستا وەزیری سامانە سروشتییەکان دیاری نەکراوە و پرسی نەوت و گاز و وزە راستەوخۆ لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە بەڕێوە دەبردرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا