وابڕیارە رۆژی چوارشەممە بۆ دەنگدان لەسەر کاندیدی
وەزیری سامانە سروشتیەکان (کەمال ئەتروشیی) پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
پرۆفایلی د. کەمال ئەتروشی بەپێی ئەو زانیارییانەی
لە هەژماری خۆی دایناون:
لە ساڵی 1971 بۆ 1975 لە زانکۆی بەغدا بەکالۆریۆسی
لە زانستی جیۆفیزیکس و زانستی بوومەلەرزەزانی بەدەستهێناوە.
لە ساڵی 1991 بۆ 1994 وەکو توێژەر لە پەیمانگەی
پێترۆڵیۆمی فەرەنسی کاری کردووە.
ساڵی 1987 بۆ 1991 دکتۆرای لە بواری جیۆفیزیکس
لە زانکۆی بۆردوی فەرەنسی بەدەستهێناوە.
لە ئابی 2012 تاوەکو نیسانی 2014 راوێژکار بووە
لە کۆمپانیای KUFPECیی کوەیتی تایبەت بە نەوت.
لە نیسانی 2014 تاوەکو ئایاری 2015 راوێژکاری
باڵای کۆمپانیای تۆتاڵی تایبەت بە نەوت و وزە بووە.
لە مانگی تشرینی دووەمی 2017وە جێگری سەرۆکی کۆمپانیایەکی
کوێتیی تایبەت بە گاز و نەوتە.
لە مانگی تەممووزی 2019وە راوێژکاری وزەی سەرۆکوەزیرانی
هەرێمی کوردستانە.
لە سەرەتای پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی
کوردستانەوە تاوەکو ئێستا، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بێ وەزیرە و سەرۆکوەزیران
خۆی سەرپەرشتیی ئەو وەزارەتە دەکات.