وەزیری تەندروستی هەواڵێک رەتدەکاتەوە

کوردستان 03/01/2021

Alternate Text

سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، تەواوی بوودجە  تەرخانكراوەكانی كۆرۆنا ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ بەڕێوبەرایەتیە گشتییەكانی تەندروستی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان سەرفدەکرێت و هیچ بڕە پارەیەک لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە خەرج نەكراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣ی کانوونی دووەم، سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، تەواوی ئەو بوودجەیەی  بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخانكراوە، راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ بەڕێوبەرایەتیە گشتییەكانی تەندروستی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان لەلایەن گەنجینەكانەوە  سەرفدەکرێت، تەنانەت یەك دیناریش لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە خەرج نەكراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەواوی دەسەڵات بە فەرمانگەكانی تەندروستی دراوە بۆ خەرجكردنی ئەو بوودجەیە.
بڵاوکردنەوەی ئەم بەیاننامەیە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی پێشوودا  لە چەند پەیجێكی سۆشیال میدیا بابەتێك بە ناونیشانی (وەزیری تەندروستی 37 ملیۆن دۆلاری بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنای چی لێكردووە؟) بڵاوبوویەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا