ئێران کەشتییەکی نەوتی کۆریای باشور دەستبەسەر دەکات

جیهان 04/01/2021

Alternate Text

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتی کۆریای باشور لەلایەن هێزی دەریاوانی سوپای پاسداران دەستبەسەرکراوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی پێگەی "مارین ترافیک دۆت کۆم" بڵاویکردووەتەوە، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، کەشتی "ئێم تی هانکۆک چێمی" لە نزیکی کەناراوەکانی شاری بەندەر عەباس بەبێ هیچ روونکردنەوەیەک دەستبەسەرکراوە.
بە گوێرەی میدیاکان، کەشتییەکە پێش دەستبەسەراگرتنی لە لایەن ئێرانەوە، لە سعودییەوە بەرەو بەندەری فەجیرە لە ئیمارات گەشتی دەکرد.
هاوکات، رێبیکا ریبارێچ، وتەبێژی کەشتی گەلی پێنجەم لە هێزی دەریاوانی ئەمریکا رایگەیاند، فەرماندەیی کەشتی گەلی ئاگاداری دۆخەکەیە و بە وردی چاودێری دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا