سەرۆکی لیژنەی فەتوا: گران کردنی نرخی شتومەک لە دەرەوەی شەریعە رێگەپێدراو نییە و قەدەغەیە

کوردستان 04/01/2021

Alternate Text

دوای ئەوەی بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بووە هۆی گران بوونی شمەک و کاڵا لە هەرێم، سەرۆکی لیژنەی فەتوای سلێمانی هاتەدەنگ.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ BMC، دکتۆر محەمەد پێنجوێنی، سەرۆکی لیژنەی فەتوای سلێمانی رایگەیاند، دەبێت فرۆشیاران کارئاسانی بکەن بۆ هاوڵاتیان لەم کاتەدا کە قەیرانی ئابووری رووبەڕووی هەرێم بووەتەوە.

ناوبراو وتیشی لە شەریعەتی ئیسلامدا یاسا دانراوە بۆ مامەڵە کردن و وەرگرتنی سوود لە کڕیار، هەر بۆیە ناکرێت فرۆشیارەکان بەدەر لە سوودی رێگەپێدراو زیاتر بخەنە سەر نرخی شمەکەکان.

دکتۆر محەمەد پێنجوێنی روونیشیکردەوە کە هەندێک لە فرۆشیارەکان ئەم کاتە سەختە دەقۆزنەوە بۆ زیاکردنی نرخی کاڵا و شمەک بە رادەیەکی زۆر و ئەم کارەی بە حەرام و قەدەغەکراو ناوبرد لە شەریعەتی ئیسلامدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا