رەگەزنامەی سلێمانی راگرتنی دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی راگەیاند

کوردستان 04/01/2021

Alternate Text

فەرمانگەی رەگەزنامەی سلێمانی لە راگەیاندنێکدا ئاشکرایکرد، کە لەسەر رێنمایی بەرێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی عێراق، دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی راگیراوە.

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە کە تەنها مامەڵەی( مامەڵەی ھاوسەرگیری، مامەڵەی جیابوونەوە، مامەڵەی منداڵی تازە لە دایک بوو، مامەڵەی وەفاة، مامەڵەی تێکچوونی پێناسی باری شارستانی و کارتی نیشتیمانی، مامەڵەی ونبوونی پێناسی باری شارستانی و کارتی نیشتیمانی، صورة قيدي ورقی  واتا تۆماری ٥٧، صورة قيدي ألکترونی بۆ ئەو کەسانەی خاوەنی کارتی نیشتیمانین)، هەروەها هاتوشە کە ئەم مامەڵانە لەسەر رێنمایی رەگەزنامەی عێراق ئەنجامدەدرێن و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن تەنها بۆ رایی کردنی ئەم هەشت مامەڵەیە سەردانی فەرمانگەکە بکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا فەرماگەی رەگەزنامەی سلێمانی داوا کە هاوڵاتیان دەکات کە جگە لەم ئیش و کارانە زیاتر بۆ مەبەستی تر سەردانی فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی مەکەن و لەکاتی سەردان کردن مەرجەکانی تەندروستی ڕەچاوبکەن بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا